ماکرۆن: بەرپرسیاریەتی بنیاتنانەوەی داعش لەئەستۆی تورکیایە

ماکرۆن: بەرپرسیاریەتی بنیاتنانەوەی داعش لەئەستۆی تورکیایە
سەرۆکی فەرەنسا داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر سووریا بهێنێت و هۆشداری دەدات لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی کە ببێتە هاوکاریکردنی داعش لە دووبارە بنیاتنانەوەی خەلافەتەکەی.

لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا نیگەرانیی خۆی لە هێرشەکەی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان رادەگەیێنێت و دەڵێت: "بەوپەڕی ویستمەوە سەرکۆنەی هێرشە سەربازییە تاکلایەنەکەی تورکیا بۆسەر سووریا دەکەم و داوا لە تورکیا دەکەم دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشە سەربازییە بهێنێت".

ماکرۆن هۆشداریدا لە مەترسی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا و ئەگەری دووبارە بنیاتنانەوەی خیلافەتەکەی داعش و رایگەیاند: مەترسی دووبارە بنیاتنانەوەی خیلافەتی داعش، بەرپرسیارییەتییەکە لە ئەستۆی تورکیایە.

هاوکات رۆژی پێنجشەممە، حکومەتی فەرەنسا بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا لە پاریس کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست هێرشە سەربازییەکەی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
Top