فینلەندا فرۆشتنی چەکوچۆڵی بە تورکیا ڕاگرت
لەمبارەوە ماڵپەڕی (سپۆتنیک)ی ڕووسی بڵاوی کردووەتەوە: "لە درێژەی کاردانەوەکان بە لەشکرکێشیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا (ئانتی ڕین) سەرۆکوەزیرانی فینلەندا بڕیاری داوە فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە تورکیا ڕابگیرێت و گوتوویە ئەو هێرشەی ئەنقەرە، بارودۆخی مرۆیی لەو ناوچانە ئاڵۆزتر دەکات".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەهۆی ئەو هێرشەی تورکیاوە شەپۆلێکی نوێ لە ئاوارەبوون و کۆچ لە سووریا دەست پێدەکات".
بە گوتەی ئانتی ڕین، پرس و قەیرانەکانی سووریا ڕێگەچارەی سەربازییان نییە و بۆ چارەسەر دەبێتە ڕێکاری گفتوگۆ و دیالۆگ بگیرێتە بەر.
هاوکات لەمبارەوە "ئانتی کیکۆنن" وەزیری بەرگریی فینلەندا باسی لە هەڵوەشانەوەی بڕیاری بڕیاری ناردنی چەکوچۆڵ بۆ تورکیا کردووە و هۆکارەکەشی بۆ پێشێلکاری مافی مرۆڤ و دەسپێکی شەڕێکی دیکە گەڕاندووەتەوە و ڕاشی گەیاندووە هەڵوێستیان لە هەمبەر تورکیا ڕوون و ئاشکرایە".
جیا لە فینلەندا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەورووپی لە بەرانبەر هێرش و لەشکرکێشیی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان نیگەرانییان دەربڕیوە و خوازیاری ڕاگرتنی ئەو هێرشانە بوون.
باسنيوز
