ترەمپ: پاڵپشتی لە هێرشەکەی تورکیا ناکەین
لە راگەیێندراوەکەدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئەم بەیانییە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە سووریای داگیرکرد، تورکیا پەیمانی داوە پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل و کەمایەتییە ئاینییەکان لەنێویاندا کریستیانەکان بکات و بەوەش هیچ قەیرانێکی مرۆیی روونادات".
لەبارەی بوونی سەربازی ئەمریکی لەو ناوچانەی تورکیا هێرشی دەکاتە سەر، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نووسیویەتی "هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو ناوچانە نەماون، لەو رۆژەوەی چوومە نێو بواری سیاسییەوە، بە روونی گوتم کە نامەوێت درێژە بەم شەڕە بێکۆتا و بێمانایانە بدەم، بەتایبەتی ئەوانەی هیچ سوودێک بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناگەیێنن. هەر شتێکیش رووبدات دەیخەینە ئەستۆی ئەوان".
سەبارەت بە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بەرپرسیارە لەوەی دڵنیایی بدات لەوەی هەموو چەکدارانی داعش کە زیندانی کراون لە زیندانییەکان بمێننەوە و داعش بە هیچ شێوەیەک سەرهەڵنەداتەوە.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا ترەمپ دەڵێت، لە نزیکەوە سەیری دۆخی سووریا دەکەن، پێشبینیش دەکەن تورکیا پابەندی هەموو پەیمانەکانی بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێ ـیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.
رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیا لە توویتێکدا رایگەیاند: "سوپای توركیا پێكهوه لهگهڵ سوپای میللی سووریا ئۆپهراسیۆنی كانی ئاشتی ـیان له دژی رێكخراوهكانی تیرۆریستی پهكهكه/ یهپهگه و داعش له باكووری سووریا دهستپێكرد".
