پێنتاگۆن: به‌داخه‌وه توركیا رێگه‌ی كاركردنی تاكلایه‌نه‌ی گرتووه‌ته به‌ر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، شێواز و جووڵه‌ی هێزه‌كانی له باكووری سووریا ئاشكرا كرد و هەڵوێستی نوێی خۆی لەو بارەوە ڕاگەیاند.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، جوناثان هوفمان، گوته‌بێژی پێنتاگۆن رای گه‌یاندووە: "پێمان وایه درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا باشترین رێگه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییه".
گوتیشی: "به‌داخه‌وه توركیا رێگه‌ی كاركردنی تاكلایه‌نه‌ی گرتووه‌ته به‌ر".
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێمه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا بڕیارمان داوه هێزه‌كانمان له ئاراسته‌ی له‌شكركێشی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا دوور بخه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشیان بپارێزین".
دووپاتیشی كرده‌وه: تا ئیستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هێزه‌كانمان له باكووری سووریا نه‌هاتووه".
باس‌نیوز
