لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپی پرسیارێک لەبارەی کورد دەخرێتە دەنگدانەوە
لە پرسیارەکەدا هاتووە، میللەتی کورد خەڵکیان بەبێ ڕەچاوکردنی ئایینیان ڕزگار کرد، ئێستا خەریکی بونیادنانی دیموکراسین لە ناوچەیەک کە دیموکراسی تێدا نییە. بۆیە داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە، پشتگیری لە نەتەوەی کورد بکات.
هەر لەو پرسیارەدا باس لە هەڕەشەی جینۆسایدکردنی کورد لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکەی تورکیا کراوە.
بەپێی ڕێساکانی ماڵپەڕەکە، ئەگەر ژمارەی ئەوانەی دەنگ بە پرسیارەکە دەدەن، بگاتە ١٠٠ هەزار کەس، ئەوا دەبێتە پرسێکی جددی و لێژنەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکا یان کۆشکی سپی ناچار دەبێت دانیشتنی لەبارەوە بکات.
باسنيوز
