هیلاری کلینتۆن: بڕیارەکەی ترەمپ خیانەتێکی قێزەوەنە بەرامبەر بە کورد

هیلاری کلینتۆن: بڕیارەکەی ترەمپ خیانەتێکی قێزەوەنە بەرامبەر بە کورد
دوای ئەوەی لە زنجیرە توویتێکیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی دا بە ڕێگەدانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە.

ترەمپ لە توویتێکی ڕایگەیاند"کوردەکان لەگەڵ ئێمە جەنگان، بەڵام ئێمەش پارە و چەکی زۆرمان پێدان، من ماوەی سێ ساڵی جەنگی نێوان تورک و کوردم وەستاندووە، بەڵام لەو کارە ئیتر ئێمە دەێینە دەرەوە".

لەبەرامبەردا هیلاری کلینتۆن لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بە توندی ئەو بڕیارەی ترەمپ ڕەتکردووەتەوە و نووسیویەتی"سەرۆک ترەمپ پشتی سەرکردە زۆردارەکانی تورکیا و ڕووسیای گرتووە لە بەرامبەر هاوپەیمانە دڵسۆزەکانمان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بڕیارەکەی ترەمپ خیانەتێکی قێزەوونە بەرامبەر کوردەکان و بەرامبەر سوێندە یاسایەکەی خۆیشی".

شیاوای ئاماژە پێدانە لەلایەن خۆیەوە کۆشکی سپی بە فەرمی ئاشکرای کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەکێشنەوە و تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەر ڕۆژهەڵات دەست پێدەکات و ئەوان لەو شەڕەدا بێلایەن دەبن.
Top