پرۆژەبڕیارێک بۆ سزادانی تورکیا دەدرێتە کۆنگرێسی ئەمریکا
لیندزی گراهام و ڤان هۆڵین، ئەندامانی کۆنگرێسن لەسەر پشکی هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، پرۆژەبڕیارەکەیان لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا و دەرکردنی ئەو وڵاتەیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ.
لیندزی گراهام لەبارەی پرۆژە بڕیارەکە دەڵێت، "هەموو کارێک دەکەم لە توانامدا بێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سوپای تورکیا و ئابوورییەکەیدا، ئەگەر یەک پێ بنێنە ناو سووریاوە".
پرۆژەکەبڕیارەکە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا، دواتریش راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و نەمانی سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیە دێت.
کاژێر 06:38 خوولەکی ئەمڕۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لەتوویتێکدا هۆشداری دایە تورکیا کە هەنگاوەکانی لەسنوور دەرنەچن، ئەگەر هەرشتێک بکەن لە سنوور دەربچێت، ئەوا ئابوورییەکەیان وێران دەکات.
