سەربەخۆخوازانی سکۆتلەندا خۆپیشاندانێک بۆ سەربەخۆیی ساز دەکەن

سەربەخۆخوازانی سکۆتلەندا خۆپیشاندانێک بۆ سەربەخۆیی ساز دەکەن


سەربەخۆخوازانی سکۆتلەندا خۆپیشاندانێک بۆ داواکردنی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان، ساز دەکەن.

نزیکەی 100 هەزار هاووڵاتیی سکۆتلەندی لە پارکی شاهانەی هۆلیڕۆود لە ئەدەنبەرەی پایتەختی وڵاتەکەیان، بە ئاڵای سکۆتلەندا و پۆشینی جلوبەرگی میللی، خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.

خۆپیشاندانەکە لەژێر ناوی ”هەمووان لەژێر یەک دروشم“ ساز کرا و تێیدا خۆپیشاندەران جەختیان لەسەر مافی سەربەخۆبوونی وڵاتەکەیان و جیابوونەوە لە شانشیی بەریتانیا، دەکردەوە.

لە مانگی 6ـی 2016، %62ـی هاووڵاتییانی سکۆتلەندا لە ریفراندۆمێکدا، داوای سەربەخۆبوونی وڵاتەکەیان کرد.

نیکۆڵا ستۆرجین، سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی دیکە بۆ سەربەخۆیی سکۆتلەندا لە ساڵی 2021 و گوتویەتی، ”هیچ دڵەڕاوکێتان نەبێ، سەربەخۆیی بەڕێوەیە“.







باسنیوز
Top