ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندیەکى تەلەفونیان ئەنجامدا

ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندیەکى تەلەفونیان ئەنجامدا
لە پەیوەندیەکى تەلەفونیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بارودۆخى ناوچەى ئارامیان لە سوریا تاوتوێکرد.

لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تیایدا بارودۆخى ناوچەى ئارامیان لە سوریا تاوتوێکرد.

راشیگەیاند، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان تەئكیدی لە دروستکردنی ناوچەی ئارام كردوەتەوە وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی مەترسى تیرۆر لەسەر وڵاتەكەی، هاوكات گفتوگۆ لەسەر رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری بۆ زێدى خۆیان كراوە.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، لەسەر بانگهێشتی ترەمپ، بڕیارە مانگی داهاتو ئەردۆغان بچێتە واشنتن و كۆبونەوەی دوقۆڵی ئەنجامبدەن.





خەندان
Top