وڵاتێکی ئەوروپی ناوی خۆی دەگۆڕێت

وڵاتێکی ئەوروپی ناوی خۆی دەگۆڕێت
شانشینی هۆڵەندا بە نیازە ناوی خۆی بگۆڕێت و چاوەڕێی رووداوێکی گەورە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2019، میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردەوە، کە حکوومەت بە نیازی ناوی وڵاتەکەی بگۆڕێ، بەهۆی ئەوەی ناوبانگێکی خراپی پەیدا کردووە و گەشتیاران بە بیستنی ناوی هۆڵەندا، حەشیش و ماددە هۆشبەرەکانی دیکەیان دێتە خەیاڵ.

حکوومەتی ئەو وڵاتە ئاشکرای نەکردووە ناوی هۆڵەندا بۆ چ دەگۆڕێت، تەنیا رایگەیاندووە، لە رووداوێکی گەورەی وەک فێستیڤاڵی میوزیکی یۆرۆفیگن 2020 یان یارییە وەرزشییە ئەورووپییەکان دەکات بۆ راەیاندنی ناوی نوێی هۆڵەندا.









باسنيوز
Top