ئەمریکا و کۆریای باکور گفتوگۆکانی نێوانیان راگرت
دانوستانەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆتایی پێهات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێوارەی دوێنێ شەممە کیم میۆنگ، یەکێک لە بەپرسە گەورەکانی شاندی کۆریای باکور رایگەیاندوە "دانوستانەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە لەسەر ئاستی کاری نێوان هەردو وڵات بەڕێوەدەچو، لە ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی سوید کۆتایی پێهات، پێشبینی دەکرێت کێشەکان بۆ چەند مانگێکی دیکەش درێژە بکێشێت".
ئەو گفتوگۆیانە، کە لەناوچەیەکی جیاکراوە بۆ بەستنی کۆنگرەکان لە ستۆکهۆلم-ی بەڕێوەچو، لە دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیراندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کیم جون، سەرۆک کۆماری کۆریای باکور رەزامەندیان دەربڕی بۆ وەستاندنی دانوستانەکان، دوابەدوای شکستهێنانی کۆبونەوەی لوتکەی نێوانیان لەمانگی شوباتدا، ئەم گفتوگۆیانە بە یەکەم گفتوگۆی فەرمی هەردو وڵات هەژمار دەکرێت.
هۆکاری وەستاندنی دانوسانەکانی نێوان هەرد و وڵات بۆ هەڵوێستەکانی ئەمریکادا گەڕاندەوە
کیم میونگ گیل، هۆکاری وەستاندنی دانوسانەکانی نێوان هەرد و وڵاتی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ئەتۆمییەکانی نێوانیانی بۆ کەمی خۆگونجاندن لە هەڵوێستەکانی ئەمریکادا گەڕاندەوە، وتیشی، "ئەمریکییەکان وازیان لە تێڕوانین و هەڵوێستە کۆنەکانیان نەهێناوە".
دانوستانەکان لە ئاستی چاوەڕوانیەکانی ئێمەدا دەرنەچو، لەکۆتایشدا راگیرا
لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی کۆریای باکور لە سوید کیم بە رۆژنامەنوسانی وت، "دانوستانەکان لە ئاستی چاوەڕوانیەکانی ئێمەدا دەرنەچو، لەکۆتایشدا راگیرا".
لێدوانەکانی کیم بەواتای ئەوە نایات یان گەرەنتی بکە یان بڕۆ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، لێدوانەکانی کیم بەواتای ئەوە نایات "یان گەرەنتی بکە یان بڕۆ"، بەڵکو دوای هەشت کاتژمێر و 30 خولەک لە گفتوگۆکردن، بریاریاندا بە رەزامەندی دەربڕین لەسەر داواکاریەکەی سوید بۆ جارێکی دیکە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانان لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا.
دوێنێ شەممە بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆریای باکور بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە ئەتۆمیەکانی نێوان هەردو وڵات، گەیشتنە ستۆکۆڵهم-ی پایتەختی سوید.
تا ئێستا لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور دو کۆبونەوەی لوتکە و دیدارێکی ئاسایی نێوان هەردو سەرۆک ئەنجامدراوە، لەناوچەی قەدەغەکراوی سنوری نێوان کۆریای باکور و باشور، بەئامانجی دەستبەرداربونی کۆریای باکور لە موشەکە دورهاوێژ و ئەتۆمییەکانی لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە.
خەندان
