لە کەمپی هۆڵ تەرمی ژنە داعشێک دۆزرایەوە

لە کەمپی هۆڵ تەرمی ژنە داعشێک دۆزرایەوە
هێزەئەمنییەکانی ناو کەمپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستان دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی داعشیان راگەیاند.

بەپێی میدیای سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ''ژنە داعشەکە لە بەشی 8ی کەمپەکدا کوژراوە، بەرپرسانی کەمپەکە باسیان لەوەکردووە، لەلایەن ژنە داعشییەکانی دیکەی کەمپەکە کوژراوە. لەکاتێکدا ئەو ژنە بەشداری بەرنامەیەکی پەوەردەیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کردووە، کە لەنێو کەمپەکە بەڕێوەچووبوو. بۆیە گومان دەکرێت لەلایەن ژنە داعشیەکانی دیکەوە کوژرابێت''.

کەمپی هۆڵ گەورەترین کەمپی هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆجێی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە، کەوتووەتە پارێزگای حەسەکە، لەنێویدا 71 هەزار کەس هەن. کۆچبەر و پەنابەرانی سووری و عێراقی و ژن و منداڵانی داعشیش لەنێو کەمپەکەدان.
Top