تاران ستراتیژیه‌ته نوێیه‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌یارانی ئاشكرا ده‌كات
یه‌دوڵڵا جوانی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپار پاسداران بۆ كاروباری سیاسی به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی راگه‌یاند، "ئێستا سوپای پاسداران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل سڵ ناكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ كه‌موكوڕییه‌كیان نییه"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "رێككاره‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه پشت به پێوانه‌كردنی ورد ده‌به‌ستێت و له كاتی گونجاو ده‌بێت".
جوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین حار رایگه‌یاندووه، سیاسه‌ته‌كه‌ی له ناوچه‌كه بریتییه له "پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه"، گوتیشی: "كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یه به هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز له ئه‌ستۆ بگرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ئامانجكردنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیا وایكرد، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی د‌رك به تواناكانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن"، وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "ئه‌مه مانای وایه تواناكانی ئێران قۆناخی به‌رگری تێپه‌ڕاندووه و ئێستا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی هه‌یه، هه‌روه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه تواناكانی ئێرانیان بینی و ره‌فتاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به‌ریتانییه‌كانیشیان بینی".
