سەرۆک وەزیرانی یۆنان: تورکیا پەنابەران بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار دەهێنێت

 سەرۆک وەزیرانی یۆنان: تورکیا پەنابەران بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار دەهێنێت


سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایدەگەیەنێت، کە تورکیا پەنابەرانی نایاسایی بۆ بەرژەوەندیی خۆی، بەکار دەهێنێت.

کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، پێویستە تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت و پەڕینەوەی پەنابەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەیەوە بۆ یۆنان، کۆنترۆل بکات.

کیریاکۆس میتسۆتاکیس پێی وایە تورکیا پەنابەرانی نایاسایی بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆی بەکار دەهێنێت، بەوەی لە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا پەشیمان بووەتەوە و رێگری لە پەڕینەوەی پەنابەران ناکات.

لەبارەی یاسای پەنابەری لە یۆنانەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، پێشنیازی توندترکردنی یاساکانی پێدانی مافی پەنابەری، دەکات.

لە مانگی ئاداری 2016، تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان لەبارەی پەنابەرانەوە واژۆ کرد، کە بەهۆیەوە یەکێتییەکە هاوکاریی دارایی تورکیای دەکرد لەبەرامبەر رێگریکردنی تورکیا لە پەنابەرانی نایاسایی لە پەڕینەوە بۆ یۆنان و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا.














ياسنيوز
Top