سوپای پاسداران: هەوڵی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیمان پووچەڵ کردەوە
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لەم هەوڵەدا سێ کەس دەستگیر کراون.
حوسێن تائیب وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلی بەم هەوڵە تۆمەتبار کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە کاتی بۆنەکانی عاشوورا لە پارێزگای کرمان و لە نزیک حوسێنییەی باوکی، هەوڵی تیرۆرکردنەکە دراوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەوانەی لەپشت هەوڵەکەوە بوون، لەنزیک حوسێنییەی باوکی قاسم سولەیمانی، موڵکێکیان کڕیوە و بەنیازبوون لە ڕێگەیەوە پلانەکەیان جێبەجێ بکەن، بەڵام هەوڵەکەیان پووچەڵ کراوەتەوە.
قاسم سولەیمانی یەکێکە لە دیارترین فەرماندە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و فەرماندەی سوپای قودسە کە لە وڵاتانی عێراق، یەمەن و سووریا سیاسەتی ئێران لە دژی دوژمنەکانیان جێبەجێ دەکات.
باسنيوز
