سعودیە: ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین

 سعودیە: ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین
وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری دەرەوە رەتیدەکاتەوە پەیامیان بۆ تاران ناردبێت و رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین، بەڵکو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێکی هاوڕێیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

14-ی سێبتەمبەری رابردو هێرشکرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە، حوسییەکانی یەمەنیشی بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت


14-ی سێبتەمبەری رابردو هێرشکرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە، حوسییەکانی یەمەنیشی بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت، بەڵام بەرپرسانی سعودیە تارانیان لە هێرشەکە تۆمەتبارکرد، بەڵام تاران تۆمەتەکەیان رەتکردەوە.

ئەو دەنگۆیانەی باسیش لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین، بەڵکو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێکی هاوڕێیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە


عادل جوبەیر، وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری دەرەوە لە تویتەری خۆی بڵاویکردوەتەوە، "دەسەڵاتدارانی ئێران، ئاشتییان بۆ یەمەن ناوێت، ئەو دەنگۆیانەی باسیش لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەکەن، هەواڵی ورد نین، بەڵکو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێکی هاوڕێیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە".

ئەو وتانەی جوبەیر لەکاتێکدایە پێشتر باس لە هەوڵێکی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ناردنی پەیامێکی دەستەڵاتدارانی ریاز بۆ تاران.







خەندان
Top