حەسەن و پۆتین کۆبونەوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، دوێنێ سێشەممە لە پەراوێزی لوتکەی هاوپەیمانێتی ئابوری ئەرمینیا، کە لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەڕێوەچو، حەسەن رۆحانی چاوی بە ڤلادیمێر پۆتین، هاوتا روسییەکەی کەوت.
رۆحانی ئاماژەی بە بەڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کرد، وەک نمونەیەکی بۆ سەرکەوتنی چەندین لایەن، کە لەو ڕێکەتننامەیەدا بەشداران کردوە
رۆحانی ئاماژەی بە بەڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کرد، وەک نمونەیەکی بۆ سەرکەوتنی چەندین لایەن، کە لەو ڕێکەتننامەیەدا بەشداران کردوە، بەکارێکی سەرتاسەری هاوبەش بۆ نەهێشتنی ناکۆکییە نێودەوڵەتیەکان ناویبرد.
بۆ ئەوەی لایەنەکان پابەندبن بەڕێکەوتننامەکەوە، پێویستە هەمو لایەنەکانی رێککەوتنەکە رێزی پەیماننامەکە بگرن
رۆحانی جەختیشیکردوە، "بۆ ئەوەی لایەنەکان پابەندبن بەڕێکەوتننامەکەوە، پێویستە هەمو لایەنەکانی رێککەوتنەکە رێزی پەیماننامەکە بگرن"، هاوکات رۆڵی روسیاشی بەرزنرخاند، لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەدا.
لەبارەی هاوپەیمانی ئاشتی گەروی هورمز رۆحانی وتی، "ئەو هاوپەیمانیەتییە بەهەوڵێک بۆ ئاشتی و ئاسایشی گەروی هورمز ناسراوە، بۆ بەرقەراربون و بەرەوەپێشچونی، ئاسایشی ناوچەکە".
مۆسکۆ هەمو هەوڵێکی خۆی دەخاتەکار بۆ ئەوەی وا لەلایەنەکانی رێکەوتنەکە بکات پابەندبن بە رێکەوتننامەکەوە
لەلایەن خۆیەوە پۆتین پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو هاوپەیمانیەتییە دەربڕی و بەهۆکارێکی باشی نزیکبونەوە و گەشەسەندنی بازرگانی ناوچەکەی ناوبرد، لەبارەی بەیاننامە ئەتۆمیەکەشەوە وتی، "مۆسکۆ هەمو هەوڵێکی خۆی دەخاتەکار بۆ ئەوەی وا لەلایەنەکانی رێکەوتنەکە بکات پابەندبن بە رێکەوتننامەکەوە".
رۆحانی لە خوڵی 74ی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا، پلانێکی بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەی کەنداو خستەڕو، لەو پلانەدا پێویست دەکات وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداو بەشداری لەوهاوپەیمانیەتیەکدا بکەن، کە ئێران ئاماژەی بۆ کردبو، بۆ پاراستنی ناوچەی کەنداو بەبێ دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی.
خەندان-
