دوای پێنج ساڵ جارێکی دیکە بە فەرمی دەروازەی سنووریی قائیم و ئەلبوکەمال کرایەوە
کردنەوەی ئەو دەروازەیە سنوورییە لەکاتێکدایە پێشتر بەری سووریای دەروازەکە تاوەکو ساڵی 2017 لە دەستی چەکدارانی داعش بووە.
کازم عەقەبی، سەرۆکی کۆمسیۆنی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە کردنەوەی دەروازەکە ئامادەبوو و باسی لەوەکرد، رووداوە نەخوازراوەکانی ساڵی2014ـە و داگیرکردنی چەند پارێزگایەک لە سووریا و عێراق لەلایەن داعشەوە بووە هۆی وێرانبوونی تەواوی ئەو دەروازە سنوورییە.
بەدەر لە بەرپرسە عێراقییەکان، ژەنەراڵ محەممەد رەحمان وەزیری ناوخۆی سووریاش لە رێوڕەسمی کردنەوەی دەروازەکە بەشداربوو. بڕیاریشە لە داهاتوودا پەیوەدنییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و سووریا بەهێزبکرێن و کردنەوەی ئەم دەروازیەش بەو بەمەبەستەبووە.
ژەنەراڵ محەممەد رەحمان رایگەیاند، دەروازەکە هاوکاری جووڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خەڵکیش دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆکاری زیادبوونی ئاستی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات، ئەوەش رەنگدانەوەی برایەتی ئەرێنی نێوان ئەو دوو گەل و وڵاتەیە.
بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکە، هەروەها هاتنی داعش بۆ سووریا و عێراق ئەو دەروازەیە لە ساڵی 2014 داخرا و ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەکان بەتەواوەتی وەستان، بەڵام بەکردنەوەی جارێکی دیکە جووڵە بازرگانییەکان لەنێوان دیمەشق و بەغدا دەستپێدەکەنەوە.
