محەمەد بن سەلمان: ئێران کردەوەی جەنگیی ئەنجام داوە

محەمەد بن سەلمان: ئێران کردەوەی جەنگیی ئەنجام داوە
محەمەد بن سەلمان جەختدەكاتەوە، ھێرشەكانی سەر ئارامكۆ لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و جەنگی ئێران و سعوودیەش ئابووری جیھان دادەڕمێنێت.

لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریكی، محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە، ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر ئەوە كۆكن كە ھێرشەكانی 14ـی ئەم مانگە بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە، كردەوەی جەنگین و لەلایەن ئێران ئەنجامدراون.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامێكی بەھێز و یەكلاكەرەوە نەداتەوە ئێران، ناكۆكییەكان زیاتر دەبن و ئەوەش ھەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی جیھان دەكات.

دەشڵێت، چارەسەری سیاسی باشترە لە سەربازیی و ئەگەر جەنگی نێوان سعوودیە و ئێران ھەڵگیرسێت، ئابووری جیھان دادەڕمێت.

بەهۆی هێرشی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، بەرهەمهێنانی نەوتی سعودییە دابەزی و نرخی نەوت بەرزبووەوە، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاش، تاران بەو هێرشانە تۆمەتبار دەکەن.








K24
Top