لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەمسا پارتی پارێزگاران لە پێش پارتەکانی دیکەوەیە
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-9-2019 لە نەمسا هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێووەچوو، کاژێر 7ی بەیانی بەکاتی ڤیەننا بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەران کرانەوە و کاژێر پێنج بنکەکانی دەنگدان داخران.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە، پارتی پارێزگارانی نەمسا کە لەلایەن سیباستان کورز، راوێژکاری پێشووی نەمسا سەرۆکایەتیدەکرێت، لە 37%ـی دەنگەکانی بردووەتەوە و لە پلەی یەکەم دێت.
هاوکات بەپێی ئەنجامەکان، پارتی ئازادی، کە هاوپەیمانی پێشووی پارتەکەی کورز بووە 16%ـی دەنگەکانی بردووەتەوە و لە پلەی دووەم دێت.
حکومەتەکەی کورز بەهۆی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانییەتیی پارتەکەی لەگەڵ پارتی ئازادی هەڵوەشایەوە و دوای ئەوەش پەرلەمانی نەمسا سەرۆکی دادگای دەستووری وەک راوێژکاری وڵات دەستنیشانکرد و بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە نەمسا ئەنجامبدرێت.
بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەمڕۆش بێت، هیچ یەکێک لە پارتە براوەکانی هەڵبژاردنەکە ناتوانن بەتەنیا حکومەت پێکبهێنن و پارتەکان ناچارن پەنا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی ببەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەڵبژاردنی راوێژکارێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان.
