سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری به‌ریتانیا په‌یوندییه‌كی ژێر به‌ژێری سه‌دام و شیراك ئاشكرا ده‌كات
ئه‌لسیر ریچارد دیرلۆڤ، سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری به‌ریتانیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "میل" شیراك به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه كاتی خۆی بڕی 6 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاری وه‌ك به‌رتیل له سه‌دام وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌ڵستی پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا تایبه‌ت به هێرشكردنه سه‌ر عێراق بكات.
دیرلۆڤ ده‌شڵێت: شیراك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2002 له سه‌دام وه‌رگرتووه و له به‌رامبه‌ریشدا له بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر عێراق به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای كردووه.
راسته‌وخۆ دوای مردنی شیراك دیرلۆڤ دووپاتیكرده‌وه، "ئاماژه‌ی به‌هێز هه‌ن و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری پشتڕاستكهرهوهیان له‌به‌رده‌سته، كه شیراك پاره‌ی تێچوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له ساڵانی 1995 و 2002 له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه بۆی دابینكرابوو".
سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌و بڕه پاره‌یه له سه‌روه‌ت و سامانی خودی سه‌دام بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دابین كرابوو و له رێگه‌ی كه‌سانی نێوه‌ندگیره‌وه گه‌یه‌ندرابووه ده‌ستی شیراك"، گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژی كه‌سایه‌تی نه‌ك فه‌رمی له نێوان سه‌دام و شیراك هه‌بوو".
دیرلۆڤ ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی شیراك و سه‌دام جێگای مشتومڕی بوون و پرسیارگه‌لێكی به‌دوای خۆیدا هێنابوو، له‌وانه‌ش: ئه‌و پاڵنه‌رانه چین كه وا له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن به‌رهه‌ڵستی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به هێرشكردنه سه‌ر عێراق ده‌كات؟" وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، "ئه‌مه پرسێكی ئه‌خلاقی نه‌بووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به كهسایهتییهكهیهوه هه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر ئاشكرا ببایه، ئه‌وا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی زیان به سومعه‌ی ئه‌و ده‌گه‌یشت".
له باره‌ی شیراكیش دیرلۆڤ ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سێكی به‌توانا بوو و له‌كاتی پێویستدا مانۆڕی زۆر ژیرانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا".
له ساڵی 2003، جاك شیراك به‌رهه‌ڵستی خۆی بۆ پڕۆژه‌ی هێرشكردنه سه‌ر عێراق نیشاندا و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی مافی ڤیتۆی له دژی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێك له هه‌ڵچوون له نێوان پاریس و واشنتن بێته ئاراوه.
له یه‌كه‌م كۆمێنتیش له‌سه‌ر قسه‌كانی دیرلۆڤ، ئۆریلی پوناڵ، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له له‌نده‌ن دووپاتیكرده‌وه، "مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه شیراك بڕیارێكی راستی له‌باره‌ی عێراقه‌وه دابوو".
