وەزیری دەرەوەی ئێران : لە نیۆیۆرك لەگەڵ ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمەریكی گفتوگۆم كردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران : لە نیۆیۆرك لەگەڵ ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمەریكی گفتوگۆم كردووە
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لە جێھێشتنی نیۆیۆرك بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، كە مەرجیان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەركردەكانی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران بووە.

بەگوتەی زەریف ترەمپ پەلەی بووەو ویستوویەتی پێشتر گفتوگۆ لەگەڵ روحانی بكات و دواتر قسە لەسەر لابردنی گەمارۆكان بكرێت، بەڵام حەسەن روحانی ئەوەی قبووڵ نەكردووە.

ھاوكات وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكراشی كرد كە لەگەڵ ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمەریكی گفتوگۆی كردووەو روانگەكانی ئێرانیان بۆ باسكردون.






K24
Top