نهێنی سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ سعوودیه ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی "رووسیا الیوم"ـی راگه‌یاندووه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سعوودیه بۆ نێوه‌ندگیریكردن بوو له ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ستاندنی شه‌ڕی نێوان شانشینی سعوودیه و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته باس كردووه.
ئاشكراشیكردووه، "عه‌بدولمه‌هدی له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌رێنی وه‌رگرتووه و لایه‌نی سعوودیه به‌ڵێنی پێداوه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌خاته گه‌ڕ".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه "واس" بڵاویكرده‌وه، "گفتوگۆی نێوان شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و عادل عه‌بدولمه‌هدی له چوارچێوه‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه خولاونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌و ده‌ستدرێژییه خراپكارییهی له 14ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ له عه‌ره‌بستانی سعوودیه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، عێراق هاوشانی سعوودیه جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری شانشینی عه‌ره‌بی ده‌كات.
به‌ر له 2 رۆژ، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانێكی چه‌ند كاتژمێری بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ی ئه‌نجامدا و، له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌ك له شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
