حوسییەکان کوشتنی سەتان سەربازی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی عەرەبی رادەگەیێنن
گرووپی ئەنساروڵڵا لە پێگەی فەرمی خۆی لەسەر زاری یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکان رایگەیاندووە، کە رۆژی یەکشەممە لە کاژێر 3:00ـی دواینیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا تەواوی وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنە جۆرییە رادەگەیێنن لەگەڵ پیشاندنی ئەو هەزاران چەکدارەی بەدیل گیراون.
بە گوتەی یەحیا سەریع، 3 لیوایان لە هێزەکانی دووژمن لە میحوەری نەجران بە تەواوەتی تێکشکاندووە و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و تەواوی پێداویستییە سەربازییەکاندا گرتووە، هاوکات بە هەزاران چەکداریشیان بەدیل گرتوون کە لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەران و سەربازانی سعودی هەن.
گرووپی ئەنساروڵڵا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بەر لە 72 کاژێر ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکی سەربازیی و بۆ پاراستنی گيانى دیلەکان پێشتر رایان نەگەیاندووە، چونكه هاوپهيمانيى عەرەبی كاتێک به ئۆپهراسيۆنهكهى زانى چهند هێرشێكى ئاسمانی كرده سهر ناوچهكه و ژمارهيهكى زۆر له ديلهكانى خۆى كوشت.
