هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت
بەیانی ئەمڕۆ ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری ئەفغانستاندا بەڕوی دەنگدەراندا کرانەوە و نزیکەی 9.6 ملیۆن دەنگدەر لەو وڵاتەدا بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەن.

لە ناوەندی ئەو هەمو ترس و نیگەرانییەی کە بەهۆی هەڕەشەی تاڵیبانەوە دروستبوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ناوەندەکانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەراندا کرانەوە، بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی لەو وڵاتەدا.

ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەفغانستان 15 کاندیدن، لە نێوانیاندا ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئێستای پاکستان


لە سەرتاسەری وڵاتدا بە دەیان هەزار لە هێزەکانی ئاسایش بڵاوکراونەتەوە بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان، ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەفغانستان 15 کاندیدن، لە نێوانیاندا ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئێستای پاکستان و رکابەرەکەی عەبدوڵا عەبدوڵا لە بەهێزترین کاندیدەکانن لەنێوانیاندا.

بزوتنەوەی تاڵیبان، هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگی کردوە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نەکشێنرێتەوە


بزوتنەوەی تاڵیبان، هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگی کردوە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نەکشێنرێتەوە، کە لە ساڵی 2001 ەوە لەو وڵاتە ماونەتەوە، بەوەی هێرش دەکاتە سەر ناوەندەکانی دەنگدان، هەروەها بە هەڵخەڵەتاندنێکی گەورە هەڵبژراردنەکانی ناوبردوە.

تاڵیبان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی دەنگدان و هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەی کرد


رۆژی پێنجشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی دەنگدان و هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەی کرد، داوایان لە هاوڵاتیانی ئەفغانستان کرد کە لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، هەتاوەکو کەس زیانی پێنەگات.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردودا ئەمریکا و تاڵیبان دەستیانکرد بە دانوسان لەبارەی کشانەوەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەفغاتنستان، لە بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی ئەفغانستان لەلایەت تاڵیبانەوە، بەڵام لە قۆناغی حەوتەمدا کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرێوەچو، دەرکەوت تاڵیبان پابەند نەبوە بە بەڵێنەکانیەوە، ئەمەش وایکرد دۆناڵد ترەپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان دانوسانەکان رابگرێت.






خەندان
Top