جێمس جێفری: پهنابهرانی سووریا دهیانهوێت بگهڕێنهوه ناوچهكانیان
جێفری بە كوردستان24ی گوت: "بێگومان ئەم پرسە جیگەی باسە، بەڵام پێت دەڵێن کە من پشت بە هەموو شتێک نابەستم، بەڵام کەسێکی وەکو مەسعود بارزانی کە چەندین ساڵە وەک سەرکردەیەکی کوردی باوەڕپێکراو جێگەی متمانە ناسراوە، ئەمیش پێی گوتوم کەوا زیاتر لە 300 هەزار ئاوارەی کوردی سووریا لە باکووری عێراق هەن، کە دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها تورکەکانیش دەڵێن، کە زیاتر لە 700 هەزار ئاوارەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە خاکی تورکیادا هەن، پێم وایە ئەم خەڵکانەش دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان".
K24
