عادل جوبه‌یر : ماوه‌ی 40 ساڵه‌ ئێران په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌كات

عادل جوبه‌یر : ماوه‌ی 40 ساڵه‌ ئێران په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌كات
عادل جوبەیر وەزیری ده‌وڵه‌تی بۆ کاروباری دەرەوەی سعوودیه‌ رایگەیاند: ئێران لەوەتەی شۆرشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧9 مەرگ و ویرانکاری لە هەرێمەکە دروست دەکات و به‌رده‌وام پشتگیری گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات و پشێوی له‌ ناوچه‌كه‌ درووست ده‌كات.

جوبه‌یر گوتیشی: ئێران هاوکاری میلیشیا و کۆمەڵ و تاقمەکان لە عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان و وڵاتانی کەنداو دەكات، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌وروپاش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌م قسانه‌ی عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاتوون، كه‌ ماوه‌ی 3 رۆژه‌ به‌ به‌شداری 193 وڵات له‌ نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Top