جەیمس جێفری: لەگەڵ تەواوی لایەنەکان بۆ پاراستنی کورد لە سووریا لە پەیوەندیداین

جەیمس جێفری: لەگەڵ تەواوی لایەنەکان بۆ پاراستنی کورد لە سووریا لە پەیوەندیداین
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی جۆرە رێککەوتنێک یان ئامادەکارییەکی لەگەڵ تورکیا هەیە بۆ گەڕاندنەوەی خەڵکی سووریا بۆ وڵاتی خۆیان.

جەیمس جێفری لە نیویۆرک راگەیاند: رێککەوتنەکە یان ئامادەکارییەکە گەڕاندنەوەی سەلامەت، خۆویستانە و شکۆمەندانەی خەڵکییە بۆ ئەو ناوچانەی کە ئاژانسی تایبەت بە کۆچبەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوایە سەلامەتن.

جەیمس جێفری رایگەیاند، "ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ تەواوی لایەنەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەبارەی ئەو بابەتە و چەندین بابەتی دیکەشەوە".
Top