ماكرۆن: دەمانەوێت دانوستانەكان بە جۆرێك بن تەواوی سزاكانی سەر ئێران هەڵبگیرێن
لەمیانی كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك، ئەمڕۆ سێشەممە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فرەنسا رایگەیاند "ئێستا كاتی ئەوە هاتوە، پێداچونەوە بۆ دانوستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی دیكە بكرێت، سەبارەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە".
پێویستە لەبارەی سزاكانەوە هەوڵێكی زێدەتربدەین
ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە لەسەرمان بگەڕێینەوە بۆ سەر مێزی دانوستانەكان تا بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەبارەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران و سیستەمە موشەكیە بالیستیەكانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ ئەنجامبدەین، بەڵام پێویستە لەبارەی سزاكانەوە هەوڵێكی زێدەتربدەین".
دەبێت ئامانجی دانوستانەكان بە مەبەستی هەڵگرتنی سەرجەم سزاكانی دژ بە ئێران بێت
هەر سەبارەت بەو بابەتە، سەرۆكی فرەنسا وتی "دەبێت لە هەمانكاتدا ئامانجی دانوستانەكان بە مەبەستی هەڵگرتنی سەرجەم ئەو سزایانەبێت، كە لە ئێستادا بەسەر ئێراندا سەپێندراوە".
لە درێژەی وتەكانیدا ماكرۆن رایگەیاند "پێویستیەكی زۆرمان بە كۆنگرەیەكی ئاشتەوایی هەیە كە لەنێوان نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەفریقا ئەنجامبدرێت".
خەندان
