ئەمریکا هۆشداریدەداتە هاووڵاتیانی لە عێراق
لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاتووە، لەوانەیە لە چەندین شاردا هێرشی لەناکاو رووبدەن، بەتایبەتی دوای رۆژئاوابوون و داهاتنی شەو، بەدووریش نازانرێت ئەو ئەمریکیانەی لە هەندێ بۆنە و شوێنی ناسراو کۆدەبنەوە، بکرێنە ئامانج.
هەروەها ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، ئەوانەی لە عێراقن لەشوێنێکی سەلامەت بمێننەوە مۆبایلەکانیان یەکەی تێدابێت و لە شوێنە قەرەباڵخەکان دوورکەونەوە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە بە کۆبوونەوەی خەڵکی بیانی لێی ناوی دەرکردووە.
ئەو راگەیێندراوە دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەهاوەن و مووشەک کرایە ئامانج، هەرچەندە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رەتیکردەوە هیچ دامەزراوەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان ئەمریکی کرابێتنە ئامانج، بەڵام شانەی جەنگی عێراق پشتڕاستی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردەوە و رایگەیاند، هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە.
