هەشت منداڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک گیانیان لەدەست دا

هەشت منداڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک گیانیان لەدەست دا
هەشت منداڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک، گیانیان لەدەست دا و پۆلیس هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا دەکات.

ئاگرەکە کاتژمێر 3:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2019 لە نەخۆشخانەی دایکی بەشیر لە پارێزگای وادی لە رۆژئاوای جەزائیر، کەوتووەتەوە.

پۆلیسی جەزائیر رایگەیاندووە، هەشت منداڵەکە، کە تازە لەدایک ببوون، بەهۆی سووتان و خنکان گیانیان لە دەست داوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە، هەیە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە لەو نەخۆشخانەیە، کەوتووەتەوە.











باسنيوز
Top