ماکرۆن: کاتی ئەوە هاتوە ئێران هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان بنێت
ماکرۆن بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 30 خولەک لەگەڵ حەسەن رۆحانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ گفتوگۆیانکردوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوێنێ دوشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە دوای چاوپێکەوتنێکی ماوەکورت لەگەڵ هەریەک لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 30 خولەک لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بەشێوەیەکی راستەوخۆ گفتوگۆیانکردوە.
لەئێستادا زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە پێویستە لەسەر ئێران دەست بە گفتوگۆ بکات سەبارەت بە رەوشی ئاسایشی ناوچەکە
دوا بەدوای ئەو چاوپێکەوتنە نوسینگەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ڕەوشی ئێستادا رێگاکانی گفتوگۆ کورت بونەتەوە، لەئێستادا زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە پێویستە لەسەر ئێران دەست بە گفتوگۆ بکات سەبارەت بە رەوشی ئاسایشی ناوچەکە.
ماکرۆن و رۆحانی سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردو وڵات گفتوگۆیان کردوە و باسیان لە دەسپێشخەریەکەی ئێران کردوە
عەلی رەزا مەریوسفی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ماکرۆن و رۆحانی سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردو وڵات گفتوگۆیان کردوە و باسیان لە دەسپێشخەریەکەی ئێران بۆ گەڕانەوەی ئاسایشی ناوچەی کەنداو کردوە.
هاوکات وابریارە ئەمڕۆ سێشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکەوێت، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئێران و ناوچەکانی کەنداو.
خەندان
