ئێران و رووسیا و چین مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، زه‌ریف گوتی: ئه‌و مانۆڕه هاوبه‌شه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ رووسیا و چین بكرێت هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك و بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست نییه به درووستكردنی هاوپه‌یمانی له نێوان ئه‌و وڵاتانه.
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، به‌م نزیكه كۆماری ئیسلامی بۆ یه‌كه‌مجار مانۆڕی ده‌ریایی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا و چین له باكووری زه‌ریای هیندی و ده‌ریای عومان ئه‌نجام ده‌دات.
K24
