سەرۆکی ئەمریکا: تیرۆری ئیسلامی لەناو دەبەم
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر بۆ خولێکی دیکە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بگرێتە دەست، ئەوا ”تیرۆری ئیسلامی“ لەناو دەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا، کە نارێندرا مۆدیی سەرۆک وەزیرانی هیندستان ئامادەی بوو، وتارێکی پێشکەش کرد.
لە هەڵمەتەکەدا، کە بە بەشداریی هەزاران کەسی بە ئەمریکی و بە رەگەز هیندی لە گۆڕەپانێکی وەرزشی لە ویلایەتی تێکساس بەڕێوە چوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەڵێنی دا ”تیرۆری ئیسلامی“ لەناو ببات.
بڕیارە لە مانگ 11ـی 2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجام بدرێ و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستا، کاندیدی پارتی کۆمارییەکانە لەو هەڵبژاردنە.
باسنيوز
