شاندێکی تاڵیبان و نوێنەری تایبەتی چین لە ئەفغانستان کۆبونەوە

شاندێکی تاڵیبان و نوێنەری تایبەتی چین لە ئەفغانستان کۆبونەوە
وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، شاندێکی تاڵیبان لە پەکین چاویان بە نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان کەوتوە و گفتوگۆیان لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان کردوە.

شاندێکی تاڵیبان لە پەکین چاویان بە نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان کەوتوە و گفتوگۆیان لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان کردوە



بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، شاندێکی تاڵیبان لە پەکین چاویان بە نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان کەوتوە و گفتوگۆیان لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان کردوە.

ئەم کۆبونەوەیە دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دوایین ساتەکاندا دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان هەڵپەسارد، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو بزوتنەوە چەکداریەی ئەفغانستان بەرپرسیارێتی چەند تەقینەوەیەکی لە کابوڵ-ی پایتەخت راگەیاند.

شاندێکی نۆ کەسی سەردانی پەکینیان کردوە، لەوێ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان دنگ شین جۆندا کۆبونەتەوە



بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سوهەیل شاهین، وتەبێژی تاڵیبان لە قەتەر لە تویتەر نوسیویەتی، "شاندێکی نۆ کەسی سەردانی پەکینیان کردوە، لەوێ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان دنگ شین جۆندا کۆبونەتەوە"، ئەوەش لەکاتێکدایە بەدرێژایی ساڵی رابردو دانوستانەکانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و واشنتن لە قەتەڕ بەڕێوەدەچون.

شاهین وتیشی، "نوێنەری تایبەتی چین وتویەتی رێکەوتن لەنێوان ئەمریکا و تاڵیباندا چوارچێوەیەکی نوێ دەبێت بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ دۆسییەی ئەفغانستان و ئێمە پشتگیری لێدەکەین".




خەندان
Top