دۆناڵد تره‌مپ: نه‌رمی ده‌نوێنم كه ناچینه ناو ئێران
ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران، زۆر له‌وانه‌ی پێشوتر تێپه‌ڕیون
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا له میانی كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سكۆت مۆریسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چو رایگه‌یاند، "ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران، زۆر له‌وانه‌ی پێشوتر تێپه‌ڕیون".
ئاسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران، پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنم
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دان سزادانی ئێران سودی ده‌بێت و وتی، "ئاسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران، پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنم".
تره‌مپ لەبارەی راوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا وتیشی، "راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی، رۆبه‌رت ئۆبرایه‌ن له كاتێكدا نوێنه‌ری تایبه‌تی كاروباری بارمته‌گیراوان بوه رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ ئه‌مریكا".
باسنيوز
