وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گاڵته به هه‌ڕشه‌كانی ئێران ده‌كات
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "CNBC"ـی ئه‌مه‌ریكی، عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌باره‌ی لێدوانه هه‌ڕشه ئامێزه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه زه‌ریف قسه‌ی پێكه‌نیناوی ده‌كات، له‌راستیدا گوته‌كانی ئه‌و مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه".
جوبێر له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی عه‌ره‌بستانی سعوودیه دوای هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ گوتی: "ئێمه به‌رپرسیارێتی پاراستنی سنووره‌كانمان، گه‌له‌كه‌مان و ژێرخانی وڵاته‌كه‌مان له ئه‌ستۆ ده‌گرین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا جیهانیش ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له ئه‌ستۆدایه، كه نابێت رێگه به هه‌ڵاتنی ئێران له تاوانی كوشتنی خه‌ڵك بدات و ده‌بێت جیهان پاراستنی ئاسایشی ده‌ریاوانیش له كه‌نداو و ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌دات سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جیهانی په‌كی بكه‌وێت".
گوتیشی: هه‌وڵه‌كانی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، له‌وانه‌ش ده‌ستپێشخه‌ری فه‌ره‌نسا، ته‌نیا بۆ رازیكردنی ئێران بوو و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نادات به‌ده‌سته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دابن كه ئاسانكاری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاران به شێوه‌یه‌كی باشتر ره‌فتار ده‌كات، ئه‌وه هه‌رگیز روونادات، هه‌روه‌ك چۆن له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردووش‌دا هیچ كاتێك رووینه‌دا".
له درێژه‌ی دیدیاره‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گوتی: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، بیرۆكه‌ی پیشنیازكردنی قه‌رز بۆ ئێران، مه‌به‌سته‌كه‌ی جگه له رازیكردنی كۆماری ئیسلامی هیچیتر نه‌بوو، له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا كه‌ی لایه‌نێك ویستبێتی ئێران رازی بكات، تاران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ زیانگه‌یاندن به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌كارهێناوه".
عادل جوبێر دووپاتیكرده‌وه، هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ته‌نیا شانشینی سعوودیه‌ی نه‌كرده ئامانج، به‌ڵكو له دژی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی جیاوازدا عادل جوبەیر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعوودیە دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی وەڵامی گونجاوی بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆ دەبێت،
جوبێر بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، سعوودیە وەڵامی گونجاوی لە کاتی گونجاو‌دا بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆ دەبێت، گوتیشی: وەڵامەکانیان دیپلۆماسی و ئەمنی و یاسایی دەبن.
K24
