سوپای پاسداران پهنجهی ههڕهشه له دژبهرانی ئێران دهوهشێنێت
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ لە كاتی بەشداریكردنی لە پێشانگایەكی فڕۆكەی سەربازیدا رایگەیاند، رێگە نادەن شەڕ بگاتە ناو خاكی ئێران و بۆ ھەر ھەڕەشەیەكیش ئامادەی بەرگرین.
ئهو ههڕهشانهی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دوای رۆژێك له بڵاوبوونهوهی ئهو ههواڵه هاتووه، كه پێنتاگۆن چەندین بژاردەی جیاوازی سەربازیی لە دژی ئێران خستووەتە بەر دەستی، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆكی ئهمهریكا.
سهلامی رووی قسهكانی له دژبهرانی تاران دهكات و دووپاتیدهكاتهوه، "هێرشی سنووردار هەر سنووردار نامێنێتەوە. ئێمە شارەزای تەمبێ کردن و تۆڵەکردنەوەین. ئەوەمان سەلماندووە. تا لە ناوچوونی هەر هێرشبەرێك دەستهەڵناگرین و ناهێڵین لە هیچ شوێنێك ئاسایشیان هەبێ. دەبێ حسابی خۆتان بکەن و تووشی هەڵە نەبن".
دهشڵێت: ئەوان هەموو ئامادەکاریەکیان بۆ ههر سیناریۆیهك کردووە و ڕێگا نادەن کەس سنوورەکانیان ببەزێنێ.
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز ئاشکرای کردووە، پاڵاوگەی نەوتی عهبادان و لەنگەرگای دورگەی خارك، کە گەورەترین تێرمیناڵی هەناردەی نەوتی ئێرانە، لەگەڵ بنکەکانی سوپای پاسداران و وێستگەکانی هاویشتنی مووشەك و بنکە سەربازییەکانی پارێزگای خوزستان لەو ئامانجانەن، کە پێنتاگۆن بۆ هێرشی سنووردار دەستنیشانی کردوون.
بەڵام فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی ئێستاش وەك سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق ئەوان خەریکی بەرگرین گوتی: ئەمجارەیان بەرگریی ئێمەن تەنیا لە پارێزگای خوزستان نابێت و کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست و رووباری فرات و دەریای سووریش دەگرێتەوە.
