په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی خۆی دانانی قه‌یوومه‌كان راگه‌یاند
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئاسایی خۆی، دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په و دانانی قه‌یوومه‌كان له شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان و مێردین‌ی باكووری كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ش له حكومه‌تی توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی توركیا یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات و هه‌ر له‌خۆیه‌وه بڕیار ده‌رده‌كات و به شێوازێكی نادیموكراسییانه نوێنه‌رانی هه‌ڵبژاردن زیندانی ده‌كرێن.
حكومه‌تی توركیا به بیانووی جۆراوجۆر، سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په، له شاره كوردییه‌كانی باكووری كوردستان لاده‌دات و قه‌یووم داده‌مه‌زرێنێت.
