تره‌مپ له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئێران: گورزێكی زۆر به‌هێز ده‌بێت
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌بێت، زۆر سیناریۆ له ئارادان، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه هه‌بوو ئه‌وا كارێكی باشه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وه روونه‌دات".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "پێشتر وڵاته‌كه‌م هێزی سه‌ربازیی وه‌ك ئێستای نه‌بووه و له‌و هێزه‌ی ئێستا هه‌مانه نزیكیش نه‌بووین".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌كرێت گورزێكی سه‌ربازی به‌هێز بێت، ئێمه به‌هێزترین وڵاتی جیهانین له رووی سه‌ربازییه‌وه و له پێشه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانین، ئه‌مه‌ش كاتێك روویدا دوای ئه‌وه‌ی من هاتمه ده‌سه‌ڵات، پێشتر هێزه‌كانمان وه‌ك پێویست نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا زۆر به‌هێزین وخاوه‌ن فڕۆكه و مووشه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی پێشكه‌وتووین".
ئه‌م دیداره‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له دژی وڵاته‌كه‌ی جه‌نگێكی گشتگیر هه‌ڵده‌گیرسێت.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر گورزێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی یانیش سعوودی له دژی ئێران، ته‌قینه‌وه‌ی جه‌نگێكی گشتگیری به‌دواوه ده‌بێت.
