ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات لە کاتی گەشتکردن بۆ سعودیە"بەئاگا بن"

ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات لە کاتی گەشتکردن بۆ سعودیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی لە کاتی گەشتکردن بۆ سعودیە "بە ئاگابن".

لە بەیاننامەیەکدا کە لە مالپەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی یەمریکا بڵاوکراوتەوە، داوای لە هاوڵاتیانی دەکات" بە ئاگا بن لە کاتی گەشتکردنیان بۆ سعودیە".

بەگوێرەی هۆشداریەکە، کارمەندانی دەستەی نێردە و بالیۆزی ئەمریکا لە سعودیە هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکانان رێگە پێدراو نین فرۆکەخانەی ئەبها بەکاربهێنن بەبێ رەزامەندی بەرپرسانی باڵای نێردە و بالیۆزخانەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

لە ماوەی رابردودا فرۆکەخانەی ئەبها، لەلایەن چەکدارانی حوسیەکانەوە بە موشەک و بۆمب هێرشی کراوەتە سەر.



خەندان
Top