ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەی دەستووری سووریا ئەنجامی باشیان هەبووە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا "دوایین کارەکانی لەگەڵ لایەنەکان پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە رادەپەڕێنێت و ئومێدەوارین زوو کۆتاییان بێت".
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئومێدی خواست پێکهێنانی ئەو لیژنە دەستوورییە کە لە کانوونی دووەمی 2018 رێککەوتنی لەسەرکرا، لە 150 کەس پیکبێت، "هەنگاوێکی زۆر گرنگ بێت لە رەخساندنی زەمینە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ ئەو قەیرانە تراژیدییە".
نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بە بنەمایەکی سەرەکی لە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا دادەندرێت، کە لە ساڵی 2011 دەستیپێکرد و بەو هۆیەوە سەدان هەزار کەس کوژراون و ملیۆنەها کەسی دیکەش بوونەتە ئاوارە و کۆچبەر.
