ئەردۆغان لەبارەی کوردستانەوە دوا مۆڵەت دەدا و هەڕەشە دەکات

ئەردۆغان لەبارەی کوردستانەوە دوا مۆڵەت دەدا و هەڕەشە دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی کوردستانەوە دوا مۆڵەت بە ئەمریکا دەدات و هەڕەشە دەکات.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا لە ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی دوو هەفتەدا رێکاری بەرجەستە بگرێتە بەر.

رەجەب تەییب ئەردۆغان بەبێ ئاشکراکردنی کاردانەوەکانی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئەمریکا لەو ماوەیەدا رێککەوتنی ناوچەی ئارام جێبەجێ نەکات، ئەوا تورکیا ”پلانی خۆی“ جێبەجێ دەکات.

رۆژی یەکشەممە 8-9-2019، ناوچەی ئارام لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا و تورکیا) لە دیوی رۆژئاوای کوردستان، کەوتە بواری جێبەجێکردن.











باسنيوز
Top