وه‌زیری به‌رگری توركیا: ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام دوابخات، ئێمە به ته‌نیا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام دەده‌ین
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاشكراشی ده‌كات، له رۆژانی داهاتوودا گه‌ڕی چاودێری هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مەریكا له باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌كات.
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتە، ئەمڕۆ شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
محه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بینه‌وه و پرسی ناوچه‌ی ئارام تاوتوێ ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌ڵمانیا دژی مافه‌كانی گه‌لی كورد نییه له سووریا ".
K24
