ئیسرائیل وێنه‌ی دوو كوژراوه‌كه‌ی "سوپای پاسداران" بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26/8/2019 سوپای ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا كوژران، له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران كاریان كردووه و سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێك بوون كه قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتیی كردووه، یه‌كێكیان ناوی حه‌سه‌ن یوسف زه‌بیب خه‌ڵكی نه‌بتییه‌یه و ساڵی 1996 له دایكبووه، ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی یاسر ئه‌حمه‌د زاهر، خه‌ڵكی گوندی به‌لیده‌یه و له دایكبووی ساڵی 1997ـه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌مان له‌ناوبردووه كه بۆ كارپێكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسه‌وه مه‌شقیان پێكراوه تا بتوانن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئاسایی و ئه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌كاربهێنن".
ئیسرائیل به‌م دوواییانه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، چه‌ند گورزێكی نوێی سره‌واندووه‌ته هێزه‌كانی ئێران له سووریا، هێرشه‌كه‌ش له‌و كاته‌دا ئه‌نجامدراوه كه خۆیان بۆ ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ ئاسمانی ئیسرائیل ئاماده ده‌كرد.
K24 -
