كۆنگرەی ئەستانە دژی ئیدارە خۆجێیەكانی پەكەكە لە سووریا بڕیاری دا
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، رووسیا و ئێران كە سەرپەرشتی كۆنگرەكە دەكەن، لە كۆتایی كۆنگرەی ئەستانەدا و لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیان لەسەر یەكێتی خاكی سووریا كردەوە و راشیانگەیاند كە رێگه به هیچ واقیعێكی تازه دروستكراو له باكووری سووریا و خواستی جیابوونه‌وه له خاكی سووریا نادرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هەرسێ وڵاتی ده‌سته‌به‌ركاری كۆنگره‌ی ئاشتیی ئه‌ستانه، نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕیوه. راشیانگەیاندووە كە هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی واقیعی نوێ لە سووریا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به پرۆژه نایاساییه‌كانی راگه‌یاندنی حوكمی زاتی، كه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه راگه‌یه‌ندراون.
جێی باسە ئەم راگەیاندراوە شێوەی كشانەوەیەكی ئاشكرای رووسیا و ئێران دەدات لە پشتیوانیكردنی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان. بە تایبەتی كە هەردوو وڵاتەكە و توركیاش لە بەیاننامەی كۆتاییدا رایانگەیاندووە به‌ره‌نگاری پیلانی جیاخوازی دەبنەوە، كه ئامانجی زیان گه‌یاندنه به سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و زیان گه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێش.
هەروەها بڕیاریش دراوە كە گه‌ڕی چوارده‌مینی دانوستاندنه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له شاری نوورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت.
باس‌نیوز
