له ئەنقەرە دیپلۆماتێکی بیلارووسیا درایە بەر گوللە
له ناوچه‌ی چانكایا له ئه‌نقه‌ره ته‌قه له دیپلۆماتێکی بیلارووسیا كرا و بەسەختی برینداربوو.
دیپلۆماتەکە ناوی "ئەلیكسانده‌ر پۆگانشێڤـە"و راوێژكاری كاروباری كارگێڕی باڵیۆزخانه‌ی بیلارووسیایە، له ئه‌نجامی هێرشێكدا به دوو گوللـه پێکراوە .
هێرشبه‌ره‌كه له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون دراوسێی دیپلۆماته‌كه بووه و ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی تورك بووه، دوای هێرشكردنە سەر ئەو دیپلۆماتکارە، گوللەیه‌كی له سه‌ری خۆیداوه و خۆی كوشتووه.
باسنيوز
