ژمارەیەک خۆپیشاندەری شیعە و پۆلیسی نایجیری کوژران
ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2019، دەیان هاووڵاتیی شیعەمەزهەب لە ئەبوجای پایتەختی نایجیریا خۆپیشاندانێکیان ساز کرد، کە تێیدا داوای ئازادکردنی ئیبراهیم زەکزەکی و هاوسەرەکەیان دەکرد.
ئیبراهیم زەکزەکی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامیی نایجیریا (شیعەمەزهەب) و هاوسەرەکەی لە ساڵی 2015ـەوە بە تۆمەتی کوشتن و گردبوونەوەی نایاسایی، زیندانی کراون.
بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، 11 خۆپیشاندەر و ئەفسەرێکی پۆلیسی نایجیریا کوژران و ژماریەکی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
