تورکیا: دەرکردنمان لەپرۆگرامی فڕۆکەی F-35 نایاساییە

تورکیا: دەرکردنمان لەپرۆگرامی فڕۆکەی F-35 نایاساییە
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند دەرکردنی تورکیا لەپرۆگرامی فڕۆکەی F-35 بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ( S-400)ی روسی بنەمایەکی یاسایی نیەو دورە لەرۆحیەتی هاوپەیمانێتی.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، درەنگانێکی دوێنێ پێنج شەممە پاش بڕیاری ئەمریکا بۆ دەرکردنی تورکیا لەپرۆگرامی فڕۆکەی F-35، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ئەو بڕیارە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و دورە لەرۆحیەتی هاوپەیمانێتی.

زیان بەپەیوەندی بەهێزی ئەندامانی ناتۆ دەگەیەنێت


لەلێدوانێکدا، چاوشئۆغڵو داوای لەئەمریکاکرد لەو بڕیارە "هەڵەیە" پاشەکشە بکات چونکە زیان بەپەیوەندی بەهێزی ئەندامانی ناتۆ دەگەیەنێت.

تورکیا چیتر ناتوانێت ببێت بەبەشێک لە پرۆگرامی فڕۆکەی F-35


دوێنێ پێنجشەممە ئیدارەی ترەمپ وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا رایگەیاند تورکیا چیتر ناتوانێت ببێت بەبەشێک لە پرۆگرامی فڕۆکەی F-35.

هاوکات، دوێنێ چوارشەممە لەنوسراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، بەردەوامی وەرگرتنی سیستمی بەرگری موشەکی روسی لەلایەن تورکیاوە بەشداری ئەو وڵاتە لەپرۆگرامی فڕۆکەی F-35 بەدوردەگرێت.



خەندان
Top