ترەمپ: پەیوەندیم لەگەڵ ئەردۆغان زۆرباشە، بەڵام ناتوانين فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا بفرۆشين
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S400ی لەلایەن تورکیاوە رایگەیاند، "ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، ئێمەش وەک ئەمریکا کەوتوینەتە دۆخێکی سەختەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا ناتوانێت فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا بفرۆشێت، کە هاوپەیمانی ناتۆیە لەبەر ئەوەی سیستەمی موشەکیی لە روسیا کڕیوە".
ترەمپ وتیشی، "پەیوەندیم لەگەڵ ئەردۆغان زۆرباشە، بەڵام لە دۆخێکی زۆر سەختە، لەسەری کار دەکەین دەیبینین کە چی رودەدات".
هەینی رابردو، 12ی تەممو، رادەستكردنی سیستمی ئێس-400 بە توركیا لە لایەن روسیاوە دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، ئەوەش سەرەڕای بەرهەڵستی و هۆشداریە توندەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە، سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ئەو چەكە بە مەترسی بۆ سەر هاوپەیمانیەكە هەژماردەكەن.
خەندان
